تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسێن: عێراق ئامادەیە بۆ ھەڵگرتنی هەر ھەنگاوێک لە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن

وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی بەغدای بۆ یارمەتیدانی کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن ڕاگەیاندو داوای له سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ پێشگرتن به بەردەوامیی ئەو شەڕه هەنگاو بگرنەبەر.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم ڕۆژی دووشەممە، «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە جەزائیر، لە میانی دیدار لەگەڵ «ئەحمەد عەوەز بن موبارەک» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی دەستنیای عەرەبستان لە یەمەن ، جەختی لە گرنگیدانی عێراق بە پێشهاتەکانی یەمەن کردەوەو لە سەر کۆتایی ھاتنی شەڕ لەو وڵاتە پێی داگرت.

وەزیری دەرەوەی عێراق به ئاماژه بەوەی کە هەڵوێستی عێراق دانوستانه له گەڵ هەموو لایەنەکان، داوای له هەموو لایەک کرد ڕوو لەم بژاردەیه بکەن بۆ ڕێگرتن له وێرانکاریی زیاتر و لێکەوته کۆمەڵایەتییەکانی، که دیارە کاریگەریی نەرێنیشی له سەر ئاسایشت و گەشەپێدان هەیه .

«فۆئاد حسێن» جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی یەمەن کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکەش هەیە، بۆیە جێی خۆیەتی هەوڵی جددی بدرێت بۆ فراوانکردنی ئاسایشت و چەسپاندنی سەقامگیری.

وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای پێداگرتن له سەر گرینگایەتی دانی بەبڕشتانەی حکومەتی یەمەن بۆ گەییشتن به ڕێککەوتنی ئاشتی و کۆتایی هێنان به ململانێ و تێکھەڵچوونەکانی ئەم وڵاتە ، خوازیاری بووژانەوەی ڕێککەوتننامەی کلتووریی نێوان عێراق و یەمەن بوو لە چوارچێوەی ڕۆڵگێڕان بۆ ھێزمەندکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

«ئەحمەد عەوەز بن موبارەک»، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی دەستنیای عەرەبستان لە یەمەنیش لەم دیدارەدا پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق و متمانەبەخشین بە «فۆئاد حسێن»ی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق پیرۆز کرد.

سەرپەیڤ