بە دیلگیرانی ٥٩٥ فەلەستینی لە مانگی ئۆکتۆبر لە لایەن زایۆنیستەکانەوە
سەرچاوە فەلەستینیەکان باسی گیرانی ٥٩٥ فەلەستینی لە لایەن چەکدارانی زایۆنیست لە مانگی ئۆکتۆبر کرد کە لە نێوانیاندا ٧٦ مندال و ٢٢ ژن هەبووە
بە گوێرەی راپۆری مەعا داگیرکەران لە مانگی رابردوو بەمەبەستی وەستاندنی خۆڕاگری هێرشەکانیان لە کەناری رۆژۆئاوا و قودس پەرە پیداوە. ئەو هێرشانە ٣٠لە سەت زیادی کردوە. ریاز ئەشقەر بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دیلەکان رایگەیاند داگیرکەران لە مانگی رابردوودا هەروەها درێژە دەدەن بە گرتنی منداڵان دەسبەسەرکردن و تاوانی ماڵی دژی هاووڵتیان بە جۆرێ کە ٧٦ منداڵ و ٢٢ ژن گیراون کە ١٨یان دانیشتووی قودسی داگیەرکراون. لەو راپۆرەدا هاتووە کۆی گیراوانی قودس لە مانگی ئۆکتۆبردا ٢٩٠ کەس بووە کە لە نێویاندا ٤١ منداڵ و ١٨ ژن هەن کە ١١٠ یان دانیشتووی مزگەوتی ئەقسا و دەورووبەرن، لەدوای ئەوە، ناوچەکانی شەعفات عیسەویە و سەلوانە.
لە مانگی ئۆکتۆبردا دادگەکانی رژێمی زایۆنی ١١ بڕیاری گرتن بۆ دانیشتوانی قودس ٤٨ بڕیاری دوورخستنەوە ٢٨ بریاری دەرکردن لە مزگەوتی ئەقسا و ٢٩ بریاریان دەرکردووە بۆ لە ماڵ نەهاتنە دەری. لە بەشێکی دیکەی راپۆرەکەدا نووسراوە دادگەکانی رژێمی زایۆنی ٢٢٠ بریاری گرتنی ٢ تا ٦ مانگیان دەرکردووە کە ٨٥یان بریاری تازەن و ١٣٥یان ماوەی تێپەریوە کە کۆی بڕیارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتۆتە هەزار و٧٠٠ حاڵەت.