تشرینی دووه‌م 04, 2022 21:06 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی: تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەستێنینەوە

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە دوای شەهیدکرانی دوو ئەندامی خۆی لە جەنین رایگەیاند تۆڵەی خوێنی شەهیدانی خۆی لە رژێمی زایۆنی دەستێنێتەوە.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین باسی لە شەهیدبوونی فاروق سەلامە  فەرماندەی کەتیبەی جەنین و داواکراو لە لایەن زایۆنیستەکانەوە و محەمەد سامر خەلوف پێنجشەمە لە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی داگیرکەر لە کەمپی جەنین کرد. بە گوێرەی راپۆری رۆژنامەی رای الیوم جیهادی ئیسلامی رۆژی هەینی رایگەیاند خوێنی شەهیدی فەرماندە فاروق سەلامە  دەروازەکانی  جەهەنەم بە رووی سەرکردەکانی رژیمی داگیرکەری قودس دەکرێنەوە.  بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتیشی  ئەو تیرۆر و تاوانانە ئیرادەی پۆڵاییەنە ئێمە بە چۆک دا ناهێنێ و ئێمە لەگەڵ شەهیدانی خۆمان پەیمان نو\ی دەکەینەوە  تا  سڕینەوە و راماڵینی رژیما زایۆنی بەردەوام بین. بەر لەوەش  سەرچە فەلەستینیەکان رایانگەیاندبوو لاوێکی فەلەستینی  ٢٠ سالان بە ناوی بەدر عامر  دوێنێ بە دەس زایۆنیستەکانەوە لە قودس شەهید کراوە. ژێدەرە زایۆنیستوکان  بانگەشایان کرد  ئەو گەنجە بە تەما بووە بە چەکی سارد پەلاماری  چەکدارانی ئیسراییلی بدات.