دانپێدانانی میدیاکانی ئیسراییل بە نەمانی رژێمی زایۆنی لە ٢٥ ساڵی داهاتوودا
ئەنجامی راپرسیەکی ئیسراییلی دەری دەخات سێ یەکی شارۆچکە نشینان نایانەوێ ببنە ئەندامی ئەرتەش و پێیان وایە کە ئیسراییل تا ٢٥ ساڵی دیکە نامێنێ.
بە گوێرەی راپۆری مەیادین هەندێ میدیای ئیسراییلی ئاشکرایان کردوە سێ یەکی لاوانی ئیسراییلی پێیان وایە کە ئیسراییل تا ٢٥ سالی دیکە نامێنێ. بە پێی ئەنجامی راپرسیەک کە ئیتلافی بزوتنەوەی لاوانی رژێمی زایۆنی ئەنجامی داوە و کەناڵی ١٢ی ئەو رژێمە بڵاوی کردۆتەوە سێ یەکی لاوانی ئیسراییل ناخوازن ببنە چەکداری ئەرتەش. ئەو کەناڵە زایۆنیه رایگەیاند ئەو زانیاریانە مەترسیدار و دڵتەزێنە.
ئامنون ئابرۆمۆفیت شیکاری سیاسی کەنالی ١٢ی رژێمی زایۆنی لەوبارەوە وتی سێ یەکی گەنجانی ئێمە نازانن کێ ئیسحاق رابینی سەرۆک وەزیرانی ئێمەی کوشتووە و لەوەش خراپتر ئەوەیە کە نایانەوێ بچنە سەربازی و کارەساتیش ئەوەیە کە شارۆچکەنشینان پێیان وایە ئیسراییل تا ٢٥ سالی دیکە نامێنێ.