گفتوگۆی «فۆئاد حسێن» لەگەڵ هاوتا ئۆردۆنییەکەی سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئۆردۆنییەکەی کۆبووەوە و لە مەڕ دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە ئاگاداری کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ «فۆئاد حسێن» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی «بەنی یاس» کە لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو، لەگەڵ «ئەیمەن سەفدی» جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆردۆن و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد.
لەم دیدارەدا هەردوولا باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتیان کردو و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لێک دایەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا «فۆئاد حسێن» پوختەیەکی لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە ڕوون کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق هیواداریی دەربڕی کە حکومەتی نوێی عێراق بتوانێت پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ بکات و هەوڵ بدات بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.