تشرینی دووه‌م 07, 2022 04:11 Asia/Tehran
  • دەرچوونی بڕیاری کوشتن بۆ ٨ منداڵی شێعە لە عەرەبستان

8 منداڵی شێعە لە عەرەبستان لەلایەن سەرکردەکانی ئالی سعودەوەو بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێک بۆ بنەماڵەکانیان ڕوون بکرێتەوە، سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێندرا.

ڕژێمی ئالی سعود هێشتا لە لوتکەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین لەسێدارەدانی تیادایە و بەردەوام ئەم سزایە بۆ پیاوان و ئافرەتان و تەنانەت منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەی ئەو سزایانەش بەنهێنی و بەپێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ڕۆژی یەکشەممە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامودەزگا یاساییەکان کاردانەوەی توندیان نیشان داو لە هەمان کاتدا بە توندی ئیدانەی ئەم کارەی ڕژێمی ئالی سعودیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو ئەو منداڵانە شێعەن و بە تاوانی ناڕوون و گوماناوی تۆمەتبار کراون کە مەحاڵە منداڵانی لەو تەمەنەدا تێوەی بگلێن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: «عەبدوڵڵا ئەلحووەیتی» بچوکترین کەسە لەنێو ئەم هەشت منداڵەی وا سزای کوشتنیان بۆ دەرچووەو لە کاتی دەستگیرکردنیدا تەمەنی ١٣ ساڵ بووە و ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە زینداندایە.

کاردانەوەکان بەرامبەر بەم بڕیارانە کە لە سعودیە دەرکراون بەردەوامن و چالاکوانانی میدیایی هاشتاگی «کوشتن ڕابگرن»یان ترێند کرد.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سعودیە لە خوار تەمەنی یاساییەوە سزای لە کوشتنیان بەسەردا سەپێندراوە بەردەوام لە زیادبووندایە، دیارە ئەمەش درۆی بەڵێنەکانی دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ ڕاگرتنی کوشت و بڕی تازەلاوان ئاشکرا دەکات.

سەرپەیڤ