تشرینی دووه‌م 18, 2022 12:18 Asia/Tehran
  • پرسه و سەرەخۆشی ڕاگەیاندنی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانەی به هۆی ئاگرکەوتنەوەی غەززه گیانیان له دەست داوه

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرەخۆشیی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانە دەربڕی که به هۆی ئاگرەکەی ئۆردوگای جبالیه له باکووری کەرتی غەززه گیانیان له دەست داوه.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ نەتەوەی فەلەستین و بنەماڵەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەی کارەساتبار لە کەمپی جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

شەوی ڕابردوو، میدیاکان باسیان لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تەل ئەلزەعتەر، کەمپی جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کرد کە لانیکەم لە ئەنجام دا ٢١ فەلەستینی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ هەینیی وەک ڕۆژی ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ