کانونی یه‌که‌م 10, 2022 10:40 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: بەردەوامین لە دانوستانەکان بۆ پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ ئێران

«فەیسەڵ بن فەرحان»، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، ئاسۆی دانوستانەکانی نێوان ڕیاز و تارانی بە ڕوون هەڵسەنگاند و وتی: دانوستانەکان بۆ پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «فەیسەڵ بن فەرحان» شەوی شەوی شەممە ڕایگەیاند: ئێران بەشێکە لە ناوچەکە و دراوسێمانە و لە سەر هەوڵەکانمان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبین.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا کە دامەزراندنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ چین کاری لە پێشینەی عەرەبستانەو ئاماژەی بەوەشکرد: چین ڕۆڵی گەورەی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەی عەرەبستان، ئێمەش لەسەر پرسە هاوبەشەکان لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ و ڕاوێژ دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، «بن فەرحان» لە ڕادەربڕینێکی پاڵەکی دا سەبارەت بە نیگەرانیی ئەمریکییەکان لەمەڕ سەردانی سەرۆکی چین بۆ ڕیاز وتی: ئێمە باوەڕمان بە هەڵبژاردنی نێوان هاوبەشێک بەسەر هاوبەشێکی دیکەدا نییە و بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی عەرەبی و چینی لە ڕیازو بانگەشەی کرد کە ئەو دیدارانە دەرفەتێکن بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، پەروەردەیی و ڕۆشنبیری.

ئاماژەی بەوەشکرد: عەرەبستان ئامادەیە هاوکاریی هەموو وڵاتان بکات و هاوکاری لەگەڵ چین پێویستە بۆ باشترکردنی گەشەکردن و خۆشگوزەرانیمان.

بن فەرحان ڕاشیگەیاند: ئەم کۆبوونەوانە وەرچەرخانێکی نوێیە لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و کۆماری گەلی چین دا.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دوای کۆبوونەوەی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی لە ڕیاز دێت.

ڕۆژی (هەینی)، سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ «شی جینپینگ»، سەرۆکی چین لە ڕیاز ئەنجام دا.

سەرپەیڤ