ڕێپێوانی بەرفراوانی یەمەنییەکان لە ڕۆژی شەهیددا
خەڵکی شاری سەعدەی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدەوە ڕێپێوانێکی گەورەیان لە ژێر ناوی «ئەمەکداری بۆ خوێنی شەهیدان» بەڕێوە برد.
ڕۆژی سێشەممە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ڕێپێوەکان دروشمی ئازادی و دژایەتی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەکەیان ھەڵدا، ڕایگەیاند: ڕێپێوەکان ھەروەھا پارچەنووس و وێنەی کوژراوانی یەمەنیشیان بەرز کردبووەوە.
جەماوەری یەمەن لەم ڕێپێوانەدا هەروەها دەستدرێژیی عەرەبستانییان بە هاوکاریی هەندێک وڵات لەوان ئەمریکا شەرمەزار کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە تا گەییشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاران.
بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە جەختیان لەوە کردەوە کە دوژمنی دەستدرێژکار کاتێک بەرزڕاگرتنی یادی کوژراوان لە لایەن شارومەندانی یەمەنییەوە دەبینێت،هەست بە شکست و دۆش دامان دەکات.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن ھەتائێستا کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.