کانونی یه‌که‌م 16, 2022 21:30 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی سەعودی دەستی بەسەر ٢ کەشتی دا گرت کە ھەڵگری سووتەمەنی بۆ یەمەن بوون

کۆمپانیای نەوتی یەمەن ڕایگەیاند کە ،هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری عەرەبستانی سەعودی دەستی بەسەر دوو کەشتی دیکەدا گرتووە کە سووتەمەنییان بۆ یەمەن دەگواستەوە.

هاوپەیمانی سەعودی لە ماوەی دەستدرێژکاریی چەند ساڵەی بۆ سەر یەمەن جگە لە دزینی ملوێنان بەرمیل نەوت لەم وڵاتە، بە دەستبەسەرداگرتن و پەکخستنی ھاتوچۆی  کەشتییەکانی ھەڵگری نەوت بۆ یەمەن، قەیرانی نەبوونی بەرھەمی نەوتی و سووتەمەنی لەم وڵاتە هەژار و شەڕ تێکەوتووەی پەرە پێ داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەسیرە، "عیسام ئەلموتەوەکیل" بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند:ە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی دەستی بەسەر دوو کەشتیی هەڵگری بەنزین داگرتووەو ڕێگری کردووە لە گەییشتنیان بە بەندەری «حودەیدە».

ئا بەمجۆرە ژمارەی ئەو کەشتییانەی کە لە لایەن ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودییەوە دەستیان بەسەرداگیراوە بۆ چوار کەشتی زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی یەمەن  جەختی لەوەش کردەوە کە، هاوپەیمانیی دەستدرێژکارو ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەئێستادا بەرپرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکانی ھەڵگری سووتەمەنی و هۆکاری پەرەسەندنی چەرمەسەری و ئازاری گەلی یەمەنن.

سەرپەیڤ