هەنییە: کابینەی تازەی ڕژێمی زایۆنی ڕادەی شەڕ لە فەلەستینی داگیرکراو زیاتر دەکات
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس وتی: دەسەڵات گرتنە دەستی کابینەی تازەی ڕژێمی زایۆنی ڕەوشی فەلەستینی داگیرکراو بەرەوڕووی ڕەوشێکی ئاڵۆز و پڕ شەڕ و قەیران دەکاتەوە.
ئیسماعیل هەنییە بە ئاماژە بەوەی کە یەکێتیی و یەکدەنگیی خەڵک ئەولەوییەتی گەلی فەلەستینە لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەولەوییەتەکانی کابینەی تازەی رژێمی زایۆنیدا، پێیشیداگرت: ستراتژیی سیاسی و هزری سەرانی داگیرکەر و کابینەکانیان بەتایبەت کابینەی ئێستا، ڕەوشی گشتیی فەلەستینی داگیرکراو تووشی کێشە و قەیران دەکات.
هەنییە جەختی کرد کە گەلی فەلەستین بەتایبەت لە قودس و کەرتی ڕۆژاوا بە پشتیوانی ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبن لەسەر دەسپێشخەریی بەرەڤانی و خۆڕاگرانەیان و هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەوان ناترسێنێ.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کۆتاییدا وتیشی کە گەلی فەلەستین بە دەرباز بوون لە هەموو سنوورەکان، ڕژێمی داگیرکەر و شارۆچکەنشیانی زایۆنی ناچار بە بەجێهێشتنی خاکی فەلەستین و قودس دەکات.
کابینەی تازە و هەراسازکەری ڕژێمی زایۆنی بە سەرۆکایەتی "بنیامین نەتانیاهوو" ئەمڕۆ پێنجشەممە سوێند دەخوات.
بە پێی هەواڵی دیکە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) مانۆڕی "الرکن الشدیدی سێ"ی بە نیشانەی توانا و لێهاتوویی خۆڕاگریی هەڵسەنگاند.
حازم قاسم هەروەها وتی: ئەم مانۆرە پێداگرە لەسەر ئامادەیی باڵە سەربازییەکانی گرووپە خۆڕاگرییەکان بۆ هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییەکی فەلەستین و ئامادەییان بۆ بەرگری لە خەڵک، پیرۆزایەتییەکان، نیشتمان و بنەماڵە قارەمانەکانمان، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی کابینەی فاشیستیی دواتری ڕژێمی داگیرکەر.