بەرپرسێکی یەمەن: پێویستە سعودیە واز لە یاریکردن بە ئاگر بهێنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ئامۆژگاریی عەرەبستانی کرد کە دان بەو ڕاستییانەی گۆڕەپانی یەمەن دا بنێت و واز لە یاریکردن بە ئاگر بهێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە ڕۆژی شەممە، "محەمەد ساڵح ئەلنەعیمی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕایگەیاند، خواستی سعودیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بە گوێرەی مەرجەکانی خۆی تەنیا خەونێکە کە بە پێچەوانەی لۆژیک و ڕاستییە مێژووییەکانی ئێستایە.
ئەلنەعیمی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕژێمی سەعوودی دەبێ واز لە یاریکردن بە ئاگر بهێنێت، ڕاشیگەیاند کە، ئەم ڕژێمە ناتوانێت مافەکانی گەلی یەمەن پشتگوێ بخات و لە ڕێگەی ئامرازەکانی وەک ئاشتی یان شەڕەوە ئەو مافانە لە خەڵکی ئەم وڵاتە زەوت بکات.
ئەم بەرپرسە یەمەنییە ڕوونیشی کردەوە، ڕژێمی سەعوودی دەبێ قبووڵی بکات کە گەلی یەمەن ڕاستییەکی جیا لە پێش ڕاپەڕینەکەی ٢١ی سپتەمبەریان بە ئیرادەی خۆیان سەپاند.
با ئەوەش بگوترێت کە ئاگربڕی سەربازی و مرۆڤیی یەمەن کە بە دەستپێشخەریی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا، سێ مانگ لەمەوبەر کۆتایی هات و لەو کاتەوە ڕژێمی سەعوودی هێرشی دژ بە یەمەنی دەست پێ کردووەتەوە.