کانونی دوھەم 01, 2023 15:11 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی پێشوازی لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین کرد

ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین کرد.

کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە،  پلانێکی پەسەند کرد کە بە ھۆیەوە داوا لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان (دادگای لاهە) دەکات بڕیار لەسەر دەرەنجامە یاساییەکانی پێشێلکردنی مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی فەلەستین، داگیرکاریی درێژخایەن، شارۆچکەسازی و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای قودسی داگیرکراو بدات.

ئەم بڕیارنامەیە بە ٨٧ دەنگی بەڵێ و ٢٦ دەنگی نەخێر و ٥٣ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا. ئەمریکا، کەنەدا، ئیتاڵیا، ئوسترالیا، نەمسا، هەنگاریا، کۆماری چیک، گواتیمالا، ئیستۆنیا و ئەڵمانیا لە گرنگترین ئەو وڵاتانە بوون کە دژی پەسەندکرانی ئەم پلانە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی شەممە پێشوازی لە بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین کرد، بە تایبەت ئەو بڕیارنامەیەی کە داوا لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (دادگای لاهە) دەکات کە بڕیار لەسەر سروشتی داگیرکاریی ئیسرائیل بدات.

ڕێکخراوەی هاوکاریی نێودەوڵەتی ستایشی هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی کرد کە دەنگیان بەم بڕیارنامەیە داوەو جەختی لە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و هاوتەریبی لەگەڵ هەڵوێستە مێژووییەکان لەسەر بنەمای ماف و دادپەروەری و ئاشتی کردەوە.

سەرپەیڤ