کانونی دوھەم 05, 2023 23:43 Asia/Tehran
  • داخوازیی نوێنەرانی ئۆردۆن بۆ وەدەرنرانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەو ڕژێمە

لە کاردانەوە بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئەندامێکی توندڕەوی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنی، ئەندامانی پەرلەمانی ئۆردۆن خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەم ڕژێمە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بوون.

ھێرشی بەیانیی ڕۆژی سێ شەممەی «ئیتامار بین گوێر»وەزیری ئاسایشی ناوخۆی کابینەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کە لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا ئەنجامی گرت،کاردانەوەو شەرمەزارکردنی زۆرێک لە وڵاتانی لە سەرتاسەری جیھاندا لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، دوابەدوای ئەم کارەی «بین گوێر» نوێنەرانی پەرلەمانی ئۆردۆن خوازیاری گەڕانەوەی باڵوێزی ئۆردۆن لە ناوچە داگیرکراوەکان و دەرکرانی باڵوێزەکەی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەیان بوون.

پەرلەمانتارانی ئۆردۆن هەروەها خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی و تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەو ڕژێمە لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بوون.

نوێنەرانی ئۆردۆن جەختیان لەوەش کردەوە کە: ئۆردۆن بەم کارە کراوەتە ئامانج، ئێمەش داوای ڕاگیرانی یەکجاریی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی غاز لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین.

سەرپەیڤ