پیلانی نوێی ئەمریکا و سعودیە بۆ دابەشکردنی یەمەن
نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی ڕێککەوتووە یەمەن بە سەر دوو کەرتی باکوور و باشووردا دابەش بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی بنکەی هەواڵدەریی ئەلخەبەرویەمەنی، "تیم لیندەرکینگ"، نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن کە وڵاتەکەی یەکێکە لە لایەنگرانی هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن، لە گەشتەکەی بۆ ڕیاز لەگەڵ بەرپرسانی سعودی لە سەر ئەوە ڕێککەوتووە یەمەن بە سەر دوو کەرتی باکوور و باشووردا دابەش بکرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە باشووری یەمەن ڕادەستی میلیشیاکانی ناسراو بە ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور بکرێت کە بەکرێگیراوانی ئیماراتن و باکوری یەمەنیش سەر بە حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی بێت لەم وڵاتە.
پیلانگێڕیی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی یەمەن لە دۆخێکدایە کە ئەمریکا بەشێکی زۆری چەک و چۆڵی عەرەبستانی سعودی دابین دەکات.
جێگای ئاماژەیە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠، سعودیە ٢٤٪ی ئەو چەکانەی لە لایەن ئەمریکاوە فرۆشراوە، کڕیوە.