کانونی دوھەم 18, 2023 06:01 Asia/Tehran
  • ئوردن باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند، دوابەدوای ڕێگا نەدان بە باڵوێزی عەممان لە تەلەبیب بۆ چوونە نێو مزگەوتی ئەقسا لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە ، ئۆردۆن باڵوێزی ئیسرائیلی بانگ کردووه .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سینان ئەلمەجەلی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یادداشتێکی ناڕەزایەتیی توند ڕادەستی باڵوێزی تەلەبیب کراوە ھەتا بە زووترین کات بیگەیەنێتە کابینەی حکومەتی ڕژێمی زایۆنی .

 وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن جەختیشی لەوەش کردووەتەوە کە ئەمان ئیدانەی هەموو ئەو کارانە دەکات کە ئامانجیان دەستوەردان لە کاروباری مزگەوتی ئەقسایە و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە بەڕێوەبردنی مزگەوتی ئەقسا لە ئەستۆی وەزارەتی ئەوقافی ئەم وڵاتەیە و تەنها ئۆردۆن ڕێگەی پێدراوە سەرجەم کاروباری مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەببات.

ئۆردۆن وێڕای بە داگیرکەر ناوبردنی ڕژێمی زایۆنی ، جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی ئەم ڕژێمە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت یاسای مافی نێودەوڵەتیی مرۆڤ دۆستانە کردەوە لە پێوەندی لەگەڵ شاری داگیرکراوی قودس و مزگەوتی ئەقسا.

دوو حەوتە لەمەوبەریش وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن لەبەر چوونی نایاسایی وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا باڵوێزی ئەو ڕژێمەی بانگ کرد.

سەرپەیڤ