کانونی دوھەم 20, 2023 07:44 Asia/Tehran
  • عەرەبستان : لە هەوڵداین ڕێگایەک بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران بدۆزینەوە

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند که ڕیاز له هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ قسه کردن له گەڵ ئێران دایە؛ چونکە دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆسی ٢٠٢٣ لە ژێر ناوی "داهاتوویەکی گەش لە نێوان بەرتەسکییە ژیۆپۆلەتیکییەکان ڕایگەیاند کە، هەوڵ دەدەین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ وتووێژو قسەکردن لەگەڵ هەمووان و گرنگیی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بدەین بە دوور لە ھەرچەشنە ناکۆکییەک.

سەبارەت بە قەیرانی وزە لە جیهاندا، وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها ڕاشیگەیاند، ئاسایشی وزە بۆ جیهان زۆر گرنگە و ھێندێک کێشە هەیە سەبارەت بە داهاتووی.

وەزێری دەرەوەی عەرەبستان له په ڕاوێزی کۆڕبەندی داڤۆس له سویسرا له گه ڵ هاوتا عێراقییەکەی له سویسرا کۆبووەوەو باسی ناوچه ی ڕۆژئاوای ئاسیایان کرد.

«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاسایشی مەنامە، پێشتر سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە نێوەندگیریی بەغدا لە نێوان ئێران و عەرەبستان ڕایگەیاندبوو، هەوڵەکانی عێراق بۆ سەرکردایەتیکردنی دیالۆگەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان بەردەوامە و دوو وڵات ئامادەن بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان.

سەرپەیڤ