کانونی دوھەم 29, 2023 17:55 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی جەزائیر: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران پتەوتر بکەین

سەرۆکی پەرلەمانی جەزائیر جەختی کرد: شانازی بە دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا دەکەین و خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو نەتەوەین.

دوێنێ (شەممە) ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٣، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لەگەڵ شاندەکەی یاوەری بەرەو ئەلجەزیرە بەڕێکەوت.

"ئیبراهیم بوغاڵی"، سەرۆکی پەرلەمانی جەزائیر، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەمەد باقر قالیباف»سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، لە پەراوێزی ١٧ەمین دانیشتنی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی، وتی: "ئێمە" دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بکەن”.

بۆغالی ھەروەھا دۆزی فەلەستینی بە پرسێکی جەوهەری و سەرەکی زانی و وتیشی: جەزائیر هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی وڵاتی فەلەستین بتوانێت ببێتە ئەندامێکی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی پەرلەمانی جەزائیر ڕایگەیاند، هەموو دەستدرێژییەکانی دژی ئیسلام و سووتاندنی قورئان لەم دواییانەدا دەربڕی ئەوەیە کە ئیسلام ڕاست و دروستەو وتیشی: ئێمە لەبەردەم ئەو جۆرە ئاستەنگانەداین و ئەو ئاستەنگانەش ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییە دەخەنە ئەستۆی هەموو موسڵمانانەوە کە دەبێ شێلگیرانە سیمایەکی دروست لە ئیسلام پیشان بدەین.

لەم دیدارەدا، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە ئامادەبوونی لە جەزائیر، وتی: بەرپرسان و خەڵکی ئێران تێڕوانینێکی ئەرێنی و نزیکیان هەیە بەرامبەر بە خەڵکی جەزائیر و بەرپرسانی ئەم وڵاتە.

قالیباف هەروەها وتی: هیوادارین فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چ لە بواری حکومەت و چ لە بواری پەرلەمان، بتوانێت ببێتە هۆی فراوانبوونی پەیوەندییەکان لە ڕووی ئابووری و ڕۆشنبیری و هەروەها یەکگرتنی جیهانی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی و بەرگری لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: لەم ڕۆژانەدا حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە دوای ئیسلام ترسێن کردنن و دژی موسڵمانان دەجەنگن و بە سوتاندنی قورئان سوکایەتییان بە هەموو موسڵمانان کردووە، ئەمە جیا لەوەی کە گوشارەکانی حکومەتی نوێی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستینیش زیادی کردووە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە: زایۆنییەکان هەوڵی تێکدانی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی و چەسپاندنی پەیوەندیی نێوان دەوڵەتانی ئیسلامی و ڕژێمی زایۆنی و ھەروەھا بە باوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمەدان،وتیشی: پێویستە حکومەتەکان و نەتەوەی ئیسلامی تێچووی ئەم کارە بەجۆرێک زیاد بکەن کە هیچ حکومەتێکی ئیسلامی نەوێرێت پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دابمەزرێنێت.

سەرپەیڤ