شوبات 09, 2023 12:30 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان مەحمود عەباس و بەشار ئەسەد

سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری سوریاوە کرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەس لەم وڵاتە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینیی «وفا» ؛ «مەحمود عەباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا، هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ برایانی لە سوریا دوای ئەم کارەساتە دەربڕی.

«مەحمود عەباس» بۆ کۆچکردووانی کارەساتەکە داوای لێخۆشبوون و بۆ کەس و کاری کۆچکردووانیش ئاواتی پشوودرێژایی خواست و بۆ بریندارانیش داوای شیفای خێرای لە خوداوەندی گەورە کردو وتیشی سەرکردایەتی و گەلی فەلەستین لە تەنیشت برایانی سوریی خۆیاندان و ئامادەی پێشکەش کردنی ھەر جۆرە پشتیوانییەکن.

ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا دەریدەخات کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لەم دوو وڵاتە گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٨٣٠ کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی کوژراوان زیاد دەکات.

ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا وا دەردەخەن کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دوو وڵاتە گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٨٣٠ کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی کوژراوان زیاتر ھەڵدەکشێ.

سەرپەیڤ