شوبات 12, 2023 21:16 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە پەیامێکی نووسراودا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بە پشتیوانیی ئێران بەرخۆدان بەهێزتر بووە و دوژمنیش لە ئێستادا باسی ئەگەری لەنێوچوونی خۆی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی «فەلەستین ئەلیەوم»، «زیاد نەخخالە» لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە، شۆڕشی ئیسلامی ڕووخساری ناوچەکەی گۆڕی و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیهان و سیاسەتەکانی بەجێهێشت. جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووەتە شوێنی مەبەست و پەناگەیەک بۆ بیرئازادان و ئاڵای ڕێشاندان بۆ هەموو ئەوانەی وا پەیجۆری ئازادین.

بە وتەی «نەخخالە»، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لایەنگری ڕاستەقینەی نەتەوەی موجاهید و ستەملێکراوی فەلەستینە. ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو ئەو گرفتانەو هەموو ئەو پشتیوانییەی کە دوژمنی زایۆنی لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا وەری دەگرێت، نەتەوەی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەی لە هەموو کاتێک بەهێزتر بووە.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمڕۆ ئێمە لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوەو وتیشی، سەرەڕای گەمارۆ و چەوساندنەوەی دوژمنی ئەمریکی- زایۆنی، خەباتکارانمان لە هەموو خاکی فەلەستین قارەمانێتیی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنی تۆمار دەکەن،وەک چۆن سەرکردەکانی دوژمن ئەمڕۆ خەریکن بە نیگەراننیەوە باسی ئەگەری تێکچوونی ڕژێمەکەیان دەکەن.

سەرپەیڤ