شوبات 14, 2023 21:23 Asia/Tehran
  • دروشمی ڕووخانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بەحرەین

خەڵکی ناڕازی بەحرەین لە دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەرینی چواردەی فیوریە بەهاتنە سەر شەقام لەدژی "حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە"ی شای ئەو وڵاتە درۆشمیان داو پێداگریان کرد لەسەر بەردەوامی ڕێگای شۆڕش هەتا گەیشتن بە داخوازیەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەم ڕێککەوتە لەگەڵ دوازدەهەمین ساڵوگەڕی ڕاپەڕێنی چواردەی فێوریەی بەحرەین و ڕژێمی ئالی خەلیفە هەروا داواکاریەکانی خەڵک لە بەدی هاتنی دادگەری کۆمەڵاتی وسیاسی لەبەرچاو ناگرێت ودرێژە دەدات بە سەرکوت کردنی توندوتیژانە.

بەحرەین لە 14 فێوریەی ساڵی 2011 زایینی شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەڵیفەیە، خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و وەلانرانی هەڵاواردنی ڕەگەزین.

خەڵکی بەحرەین هەربەم بۆنەوە لەشارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی ناڕازیانەی شەوانەیان بەڕێوەبرد ولەسەر پێویستی ڕۆخان ولەناوبردنی "حەمەد" وپەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدان ودرێژەدان بە ڕاپەڕین جەختیان کرد.

ڕژێمی ئالی خەڵیفە لە دوازدەهەمین ساڵوگەڕی ڕاپەڕینی چواردەی فڤۆریەی بەحرەین دەسگیرکرانە زەنجیرەیی وسەرەڕوویانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە پەرەی سەندووە بەڵام خۆڕاگری وپاوەجیی جەماوەریش لەبەرامبەر ئەم ڕژێـمە توندتر بووە.

ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی پاش ئەمەیش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،دوای تێپەڕینی دەساڵ لەڕاپەڕێنی جەماوەری لەبەحرەین، زۆڵمی ئامانجدارپەرەی سەندووە وزۆڵم وستەمی سیاسی لە کردەوەدا پیشی گرتووە بە هەرجۆرە کاروکردەی ئاشتیانە ومافی ئازادی ڕادەربڕین.

شێخ عیساقاسم ڕێبەری بزاڤی ئیسلامی بەحرەینیش لە دوازدەهەمین ساڵوگەڕی ڕاپەڕێنی بەحرەین بە ئاماژەدان بە مژاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بەحرەین و ڕژێمی زایۆنیستی وتی: لە بەحرەین بۆ لەبناغەو بنچینە دەرهێنانی ئیسلام هەوڵ ئەدەن وسیاسەتی زوڵم وزاڵم زاڵە، سیاسەتێک کە شکستی هێناوە.