شوبات 20, 2023 19:13 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی: ناکۆکی نێوخۆیی قووڵترو پڕئازارتر بووە

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە مەڕ ڕووخان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم ڕژیمە و وتی: ناکۆکی نێوخۆیی قووڵترو پڕئازارتر بووە و قەیرانەکانی ئێستا خستوویەتیە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز.

«ئیسحاق هێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، لە بارەی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایونی لەبەرناکۆکییە بەرفراوانە نێوخۆییەکان، دوابەدوای بڕیارەکەی کابینەی «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە بۆ گۆڕینی «یاساو ڕێسای دادوەری» هۆشداری دا.

«هێرتزۆگ» بە دەربڕینی ئەمەی کە زۆر نیگەرانە لەو ڕووداوانەی کە لە نێو ئیسرائیلییەکان ڕوودەدەن وتیشی: بە سەرنجدانی ناکۆکی و قەیرانەکان، ڕژێمی زایۆنی لەئێستادا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز بووەتەوە.

ئەمە سێیەم جارە کە «هێرتزۆگ» لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەکەی «ناتانیاهۆ»، لە بارەی سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆی ڕژێمی زایۆنی و ڕووخان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی هۆشداریی دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، وەزیری دارایی کابینەی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی، «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی پێشووترو ڕێبەری ئێستای ئۆپۆزسیۆنی بەهەوڵدان بۆ وەڕێ خستنی شەڕی نێوخۆ لە ئیسرائیل دا تۆمەتبار کرد.

وەزیری دارایی ئیسرائیل «بێتسالیل سمۆتریچ» ڕایگەیاند:«لاپید» هەر دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ تێکدەدات و بەدوای دروستکردنی پشێویدایە، جا ئەم ئاژاوەگێڕییە لە بواری ئابووریدا بێت یان لە کاروباری نێوخۆی ئیسرائیلدا.

لە هەمان کاتدا گرووپی خۆڕاگریی «عەرین ئەلئەسوەد» باسی پێکدادانی چەکدارانەی خەباتکارانی خۆی لەگەڵ لەشکرییە ھێرشبەرەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونیی کردووە لە شاری نابلۆس دا.

ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر شەقامی «ئەلبریج» لە شاری نابلوس و لە سەر بانی ماڵان جێگیر بوون و پەلاماری ماڵی «ئوسامە تەویل»ی دیلی فەلەستینی و بکەری ھەڵمەتەکەی «شافی شمرون»یان داو بەشێکیان کاول کرد.

دوابەدوای ئەم پەلامارە گرووپی خۆڕاگریی «عەرین ئەلئەسوەد»یش بەرنگاری لەشکریانی زایونی بوونەوەو لەگەڵ داگیرکەران تێکھەڵچوون.

سەرپەیڤ