شوبات 22, 2023 20:27 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی پاشای ئۆردۆن لەسەر بەشداری پێ کردنی فەلەستین لە پڕۆژەکانی ئاشتی ناوچەیی دا

شای ئۆردۆن جارێکی دیکە جەختی لە سەر پێویستیی بەشداریکردنی برایانی فەلەستینی لە پلان و پڕۆژەکانی «ئاشتی ناوچەیی» کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی چوارشەممەی ڕەئیولیەوم؛ «شا عەبدوڵڵا»ی دووەمی ئۆردۆن لە دیدارێکدا لەگەڵ دوو شاندی پەرلەمانی ئۆردۆن وتی: پڕۆژە ئابوورییە ناوچەییەکان دەبێ فەلەستینییەکانیش بگرێتەوە.

شای ئۆردۆن بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە دواخستنی کۆبوونەوەی (نەقەبی ٢)، باسی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی کرد بۆ کۆنترۆڵ کردنی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچە فەلەستینییەکان، پشتیوانی لە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، بەردەوامیی چاودێریکردن و پاراستنی پیرۆزگە ئیسلامی و مەسیحییەکان لە قودس لە لایەن ئۆردۆنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی سەرپەرشتیی ئەم وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامەی زایۆنیستیی «ئیسرائیل هیوم» ئەگەری دواخستنی کۆبوونەوەی (نەقەبی ٢)ی ڕاگەیاند کە بڕیارە لە چەند حەوتەی داهاتوودا لە (مەغریب) بەڕێوە بچێت.

کۆنفرانسی (نەقەبی ٢)ی کە وەزیرانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، مەغریب و میسر لەخۆدەگرێت، ساڵێک لەمەوبەر بە دەستپێشخەریی «یائیر لاپید» وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ڕژێمی زایۆنی دامەزراو بڕیارە ساڵانە جارێک لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بۆ بانگهێشت کردنی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت.

سەرپەیڤ