شوبات 24, 2023 17:41 Asia/Tehran
  • دژایەتیی عومانییەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا

عومانییەکان بە وەڕێ خستنی هاشتاگی «عومانییەکان دژی تێپەڕبوونی فڕۆکە زایۆنییەکانن» جەختیان لە دژایەتیی خۆیان بۆ هەرچەشنە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی شەهابی فەلەستینی، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی عومان بۆ کردنەوەی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە ڕووی فڕۆکەکانی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان.

ئەم بڕیارە کە بە هەنگاوێکی نوێ بە ئاراستەی ئاسایی بوونەوە دادەنرێت، ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەربڵاوی عومانییەکان و فەلەستینییەکان بووەتەوە و لە لایەن بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنییەوە پێشوازی لێ کراوە.

بەکارهێنەرانی عومان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتوندی دژایەتیی ئەو بڕیارەیان کردووەو بە خستنەگەڕی هاشتاگی «عومانییەکان دژی تێپەڕینی فڕۆکە زایۆنیستییەکانن» جەختیان لە دژایەتیی خۆیان بۆ هەرچەشنە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کردووەتەوە و داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە کردووە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە.

سەرپەیڤ