شوبات 24, 2023 22:02 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خەڵکی ئوردۆن لە بەردەم باڵوێزخانەیڕژێمی  زایۆنیسی لە عەممان

بە دەیان هاوڵاتیی ئۆردۆن لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە عەممان کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەم ڕژێمە لە شاری نابلۆس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، میدیاکانی ئۆردۆن ڕایانگەیاند کە دەیان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سوپای ڕژێمی زایونی، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە پایتەختی ئۆردۆن کۆبوونەوە و دروشمی دژە زایۆنییان بەرز کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی کۆنی شاری نابلۆس. دوابەدوای ئەم ھێرشە دڕندانەیە ١١ فەلەستینی شەهیدو ١٠٢ کەسی دیکەش بریندار بوون کە باری تەندروستیی پێنج کەسیان ناجێگیرە.

دوابەدوای ئەم تاوانە، سەرایای قودس، لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرماندەی ئەم فەوجە «محەممەد ئەبوبەکر جونەیدی» لە شاری نابلوس لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی داگیرکاری زایونی شەھید بووە.

ھەروەھا هەزاران کەس لە جەماوەری یەمەنیش بۆ ڕاگەیاندنی ئەمەگداریی خۆیان بۆ ڕابەری ئەنساروڵڵا و وشداری دان بە دەستدرێژکاران و هەروەها ھاوپشتی دەربڕینن بۆ گەلی فەلەستین ھاتنە نێو شەقام و بازاڕەوە.

سەرپەیڤ