شاندێک لە لایەن یەکیەتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان سەردانی سووریا دەکات
یەکیەتیی پەرلەمانە عەرەبیەکان جەختی لە پاڵپشتیی خۆی لەسووریا کردەوەو هاوکات ڕاشیگەیاند کە شاندێکی ئەم دامەزراوەیە سەردانی دیمەشق دەکات.
سی و چوارەمین کۆبوونەوەی یەکیەتیی پەرلەمانە عەرەبیەکان دوێنێ شەممە لە عێراق بەڕیوەبراو بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوی کۆتایی خۆی جەختی لە دامەزراندنی پەیوەندیی زۆرتر لەگەڵ سووریا کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆتایی یەکیەتی پەرلەمانە عەرەبیەکان پێویستە دیپلۆماسی پارلەمانی نێوان وڵاتانی عەرەبی چالاک بکرێ تاکوو لە دیپلۆماسی فەرمی نێوان ئەو وڵاتانەدا ڕۆڵێکی ئەرێنی و کارامەی هەبێ.
ئەو یەکیەتیە وێڕای بانگەشەی ئەوەی کە گوایە پاڵپشتی کێشەی فەلەستینەو ئەو کێشە بە پرسی سەرەکی نەتەوە عەرەبی و موسوڵمانەکان دەزانێ بەڕاشکاوی رایگەیاند کە هاوپشتی خۆمان لەگەڵ سووریای برا ڕادەگەیەنین و شاندێکی یەکیەتی پەرلەمانە عەرەبیەکان بۆ پاڵپشتی لەو وڵاتە پێک دێنین تاکوو لە گۆڕەپانە عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان دا بەردەوام بێ لەسەر ڕۆڵگێڕانی خۆی.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرلەمەش «محەمەد حەلبووسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکی کۆمکاری عەرەبیشە خوازیاری گەڕانەوەی سووریا ببوو بۆ نێو جیهانی عەرەب.