گیرانی 39 ناڕازی لە تێلاڤیڤ
ژێدەرە هەواڵیەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی گیرانی 39 ناڕازیان کرد لە سیاسەتەکانی کابینەی نەتانیاهوو لە تێلاڤیڤ.
ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند؛ پۆلیسی ئەم ڕژێمە سی و نۆ بەشداری خۆپیشاندانی دژەحکومەتیی دوێنێ چوارشەممەیان لە تێلاڤیڤ گرتووە. لەم راپۆرتانەدا هاتووە؛ هەندێ لە ژێدەرەکانیش باس لە بریندار بوونی یازدە کەس لە پەلاماری پۆلیس بۆ سەر ناڕازییان کرد.
خۆپیشاندەران ژمارێک لە شەقامەکان لەوان جووتسایدی بەیتولموقەدەس- تلاڤیڤیان داخست کە ئەو کردەوەیان ترافیک و کێشەی هاتووچۆ لەو جووتسایدی لێکەوتەوە. خۆپیشاندەران ئەو خۆپیشاندانەیان لە ژێرناوی "ڕۆژی چەواشەی نیشتمانیی" لە تێلاڤیڤ و لەبەردەم شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو بەڕێوە برد.
لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا ، دەیان شار لە باکوور هەتا باشووری فەلەستینی داگیرکراوان لەوان تێلاڤیڤ، حەیفا، قودسی داگیرکراو ، بئر السبع، ریشون لتسیون و هێرتێزلیا بوونەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی دژ بە کابینەی ڕاستی تووندڕەوی نەتانیاهوو.
کابینەی تازەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی گەڵاڵەیەکی هەراسازکەری بۆ گۆڕینی سیستەمی قەزایی ئەم ڕژێمە ئامادە کردووە کە ئەوەش کێشەو گرفتی سیاسی و خۆپیشاندانی خەڵک لە فەلەستینی داگیرکراوی بەدواوە بووە.