ئادار 12, 2023 23:10 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان گورزێکە کە لە پرۆژەی ئەمریکی – زایۆنی دەکەوێت

بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و گەشەسەندنی ناوچەکە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان ڕۆژی هەینی لە پەکینی پایتەختی چین لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە پاش حەوت ساڵ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ببووژێننەوە.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عەرەبستان وێڕای چاوپێکەوتنی یەکتر ئەوپەڕی لە ماوەی دوو مانگدا بەستێن بۆ گۆڕینەوەی باڵوێزەکان و کردنەوەی باڵوێزخانە و هەروەها ڕاپەڕاندنی مەرجەکانی دیکەش بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان خۆش دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممە سایتی هەواڵدەریی ئەلعەهد، شێخ "نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە توییتێکدا نووسیویەتی ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان گورزێکە کەلە پڕۆژەی ئەمریکی _ زایۆنیستی لە ناوچەکەدا کەوتووە.

وتیشی : ئەم ڕێککەوتنە بۆ گەلانی ئێران و عەرەبستان و بۆ خەڵکی ناوچەکەش سەرەتای ئەزموونەکانە.

عەرەبستان ڕۆژی ٣ی ژانویەی ٢٠١٦، بە بیانووی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە تاران و مەشهەد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند.

سەرپەیڤ