ئادار 13, 2023 13:32 Asia/Tehran
  • عەرەبستان ڤیزەی بۆ شاندی ئیسرائیل دەرنەکرد

دەسەڵاتدارانی سعوودی ڤیزایان نەدایە شاندێکی ئیسرائیلی کە بە نیاز بوون لەبۆنەیەکی گەشتیاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عەرەبستاندا بەشداری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕێکخراوی گەشتیاریی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە شاندێکی ئیسرائیلی و دانیشتوانی گوندی «کەفەر کاما» لە ناوچەی جەلیل کرد، بۆ ڕێوڕەسمێکی گەشتیاری گەشت بۆ سعودیە بکەن.

ئەم دەزگایەی نەتەوە یەکگرتووەکان «کەفەر کامای» وەک یەکێک لەو ٣٢ گوندە گەشتیارییە نمونانەی ئەمساڵ هەڵبژاردبوو.

بڕیاری پێشگرتن بە دەرکرانی ڤیزە بۆ زایونییەکان لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، ئەمەو لە لایەکی ترەوە ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرەڕای قسەکردن لەسەر دانوستانەکان بۆ دامەزراندنی نزیکبوونەوەی دیپلۆماسی لە نێوان عەرەبستان و ڕژێمی ئیسرائیل و خواستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە، پێدەچێت ڕاستییەکان تەواو جیاواز بن.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان، ژمارەیەک لە بەرپرسانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی و میدیاکانی ئەم ڕژیمە ئەم ڕووداوەیان وەک شکستێک بۆ ڕژێمی زایۆنی لێک دایەوە و نیگەرانیی خۆیانیان لە بارەی دەرئەنجامەکانی دەربڕی.

سەرپەیڤ