ئادار 20, 2023 17:41 Asia/Tehran
  • ناتانیاهۆ خوازیاری سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی دژ بە خۆی و بەرنگاربوونەوەی نافەرمانیی سوپا بوو

سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای سەرکوتکردنی نافەرمانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و هەڵوێستی توندتر لە دژی خۆپیشاندەرانی کردووە.

ڕۆژی شەممە، هەزاران زایۆنیی شارۆچکەنشین بۆ یازدەهەمین حەوتەی لەسەریەک دژی پلانی ھەمواری دادوەریی «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی خۆپیشاندانیان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلمەیادین ، «بنیامین ناتانیاهۆ» ڕەخنەی لە خۆپیشاندەرانی دژی پلانی حکومەت بۆ ھەمواری دەزگای دادوەری وهەروەها فەرماندەکانی سوپا و پۆلیس و دەزگای ئاسایشی گشتی "شاباک" گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناتانیاهۆ داوای پەرەسەندنی خۆتێگەیاندنی هێزە ئەمنییەکان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان کرد و داوای لە فەرماندەکانی دەزگا ئەمنییەکان و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپا کرد هەڵوێستی توندتر لە دژی خۆپیشاندەران و بەرپەرچدانەوەی نافەرمانی بگرنەبەر.

دوابەدوای ئەم داخوازییە، سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە خێرایی ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆیان شەرمەزار کرد.

بڕیارەکەی کابینەی «بنیامین ناتانیاهۆ» بۆ گۆڕانکاری لە دەزگای دادوەریی ڕژێمی زایۆنی بووەتە هۆی گرژی و ناکۆکیی سیاسی لە نێوان هاوپەیمانیی دەسەڵاتدارو فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن و، هۆشداری دان سەبارەت بە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ناوچە داگیرکراوەکانیش پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ