ئادار 24, 2023 21:02 Asia/Tehran
  • عەرەبستان دەست پێ بوونی گفتوگۆ لەگەڵ سوریای بۆ خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری پشتڕاست کردەوە

کەناڵی عەرەبستان شەوی ھەینی لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ڕیاز گفتوگۆی لەگەڵ سوریا دەستپێکردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم پشتڕاستکردنەوەیەی حکومەتی ڕیاز چەند کاژێرێک دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند: سوریا و عەرەبستان ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵوێزخانەکانیان دوای 10 ساڵ لە پچڕان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "حوسام لوقا"، سەرۆکی بەشی هەواڵگریی سوریا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک سەردانی عەرەبستانی کردووە و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکانی هەردوو وڵات.

پێشتریش یەکشەممەی ڕابردوو، هەندێک سەرچاوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی "سپۆتنیک"ی ڕووسیایان ڕاگەیاندبوو، عەرەبستان بەنیازە بەم نزیکانە کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بکاتەوە.

سەرپەیڤ