ئادار 27, 2023 05:15 Asia/Tehran
  • وەلانرانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی

ڕۆژی یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، «یۆئاف گالانت»ی وەزیری شەڕی ئەم ڕژێمەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

«یوئاف گالانت» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی، دواجار شەوی شەممە لە ھەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ناوچە داگیرکراوەکاندا بە چۆکدا ھات و خوازیاری هەڵپەساردنی یاسای چاکسازیی سیستەمی دادوەری بوو.

لە پلانی کابینەکەی ناتانیاهۆدا ناسراو بە «چاکسازیی یاسای دادوەری» کە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان بە کودەتایەکی "دەستووری" لێکی دەدەنەوە، دەسەڵاتەکانی سیستەمی دادوەریی ئەم ڕژێمە کەم دەکرێنەوە و بە پێچەوانەوە دەسەڵات و پێگەی دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان لەم دەسەڵاتەدا، بەهێزتر دەبێت.

ئەم پڕۆژە یاسایە لە کۆبوونەوەی کنێست کە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو بە ٦٣ دەنگی بەڵێ و ٤٧ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. دوابەدوای پلانی هەموارکردنەوەی یاسای سیستەمی دادوەری، ناوچە داگیرکراوەکان بە بەردەوامی ھەموو حەوتەیەک خۆپیشاندان بە خۆیەوە دەبینێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕەخنەی «گالانت» لە چاکسازییە دادوەرییەکانی ناتانیاهۆ وای لە سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کرد کە بڕیاری دوورخستنەوەی نەتانیاهۆ بدات.

دوورخستنەوەی «گالانت» لە کاتێکدایە کە میدیاکانی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی کەلێن تێ کەوتن و دابڕانی نوێیان لە پارتی ڕاستڕەوی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر بەرنامە تێکچڕژاوەکەی واتە "چاکسازیی دادوەری" بڵاوکردەوە و نووسیبوویان کە ئەندامانی ئەم پارتە دوو دەستەن گروپی لایەنگر و گروپی نەیاری ئەم بەرنامەیە؛ تا ئەو ڕادەیەی کە ناتانیاهۆ ناچار بوو فەرمانی کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆکی پارتەکانی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار دەر بکات.

سەرپەیڤ