ئادار 28, 2023 16:07 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەرانی زایۆنی: متمانەمان بە ناتانیاهۆ نییە، لە شەقامەکاندا دەمێنینەوە

سەرکردەکانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە تەلەبیب، دوای کشانەوەی بنیامین ناتانیاهۆ و ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی یاسادانان لە پلانی گۆڕانکارییە دادوەرییەکان، ڕایانگەیاند کە متمانەیان پێی نییە و بە گوشارێکی زیاترەوە لە شەقامەکاندا دەمێنینەوە.

ناڕازییانی دژی گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکانی سیستەمی دادوەری لە سێ مانگ لەمەوبەرەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شەقامەکاندا ئامادەن و لە  بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەشەوە مانگرتنەکانی سەرتاسەری ڕژێمی زایۆنیی پەک پێ خستووە.

ڕێبەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەم کشانەوەیەی ناتانیاهۆش ڕازی نین و داوای بەردەوام کرانی خەباتی سەر شەقامەکان و کۆڵنەدان دەکەن.

خۆپیشاندەرانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆسەی یاسادانانی پلانەکە ڕادەگرێت، بەڵام ئەمە ڕاست نییە؛ بەڵکو لە داهاتوودا هەوڵ دەدات بە کۆدەنگییەکی فراوانتر درێژە بەو ڕێگا یاساییە بدات کە خۆی و هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت.

«چیکما پرێسلێر» لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی دژی پلانی گۆڕانکارییە دادوەرییەکان، دوای وتارەکەی دوێنێی ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، تا ئەو یاسایە بەردەوام بێت و بە یەکجاری هەڵنەپەسێردرێت، ئێمە لەسەر شەقام دەبین؛ ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ تەنها هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی ناڕەزایەتیەکانمان و چالاککردنی دیکتاتۆریەتی خۆی.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، پۆلیسی ئیسرائیل بە بۆمبای دەنگدارو و ترۆمبیلی ئاوپژێن هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە تەلئەبیب بۆ بڵاوەپێکردنیان. پۆلیسی ئیسرائیل تا ئێستا دەیان خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە بڕیارەکەی ناتانیاهۆ بۆ ڕاگرتنی پلانی چاکسازیی ئابووری بەس نییەو ئەم پلانە دەبێ بە یەکجاری هەڵوەشێتەوە.

سەرپەیڤ