ئادار 28, 2023 21:37 Asia/Tehran
  • بن سەلمان هەوڵەکانی چین بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانی بەرز نرخاند

پاشمیری عەرەبستان هەوڵەکانی پەکینی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دراوسێیەتیی ڕیاز بەرز نرخاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان (واس)، ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا «شی جین پینگ» سەرۆکی چین و «محەمەد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستان، هاوکاریی دوو قۆڵی و ڕۆڵی پەکینیان لە ڕێککەوتنی ڕیاز و تاران بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان تاوتوێ کرد.

سەرۆکی چین سوپاسی «بن سەلمان»ی کرد بۆ هەوڵەکانی لەمەڕ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی پەکین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتاش ئامادەیە بۆ داکۆکی کردن لە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز.

لەم پەیوەندییەدا سەرۆک کۆماری چین و پاشمیری عەرەبستان بوارەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتیان لێک دایەوەو جەختیان لەسەر زیادکردنی هەماهەنگی لە پێناو بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان لەم دواییانەدا ڕایگەیاند بوو کە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «فەیسەڵ بن فەرحان» هاوتا عەرەبستانییەکەی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا چاویان بە یەکتر دەکەوێت.

سەرپەیڤ