بەیاننامەی ڕەوت و پارتە سیاسییەکانی یەمەن لە ڕۆژی نیشتمانیی بەرخۆدان
بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی بەرخۆدان، لایەنە یەمەنییەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختیان لە پشتیوانیی خۆیان بۆ هەموو هەوڵێکی کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆ و داگیرکاریی دژی یەمەن کردەوە.
لایەنە سیاسییەکان و ڕەوتە سیاسییەکانی شاری سەنعا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیای دا پێشوازییان لەو ڕێککەوتن و لێکتێگەییشتنانە کرد کە دەبنە هۆی یەکڕیزی لایەنەکان و چارەسەر بوونی ناکۆکیی نێوان ڕۆڵەکانی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی.
لەم بەیاننامەیەدا پارت و لایەنەکانە جەختیان لە پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆ و داگیرکاریی دژی یەمەن کردووەتەوە.
لە بەیاننامەی ڕەوت و پارتە سیاسییەکانی سەنعادا هاتووە: دانوستانی ڕاستەقینە لە دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی یەمەن و ڕاگرتنی دەستدرێژی و هەڵگرتنی ئابڵوقە بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی یەکشەممە، لە هەموو شوێنێکی یەمەن، لە سەنعاوە بگرە ھەتا سەعدە و حودەیدە، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی بەرخۆدان، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.