ئادار 31, 2023 16:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی نافەرمانی دەربڕی

سەرۆکی ئەرکانی ڕژێمی زایۆنی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی نافەرمانی لەنێو ناو سوپای ئەم ڕژیمەدا دەربڕی.

بڕیاری کابینەکەی «بنیامین ناتانیاهۆ» بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەریی ڕژێمی زایۆنی بووەتە هۆی گرژی و ناکۆکیی سیاسی لە نێوان هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار و فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن و، هۆشداری دان سەبارەت بە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان پەرەی سەندووە.

چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان زیاتر لە جاران دووبەرەکی و ناکۆکیی لە نێوان زایۆنییەکان ئاشکرا کردووە.

«هێرتزی هێلیڤی» سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەم ڕژیمە، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەگەر ھێزەکانی یەدەگی سوپای ئیسرائیل لە بەر پەک خستنی چالاکییەکانیان وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر بە گۆڕانکارییە دادوەرییەکان،سزا بدەین ئەوا دەبێتە هۆی فراوانبوونی دیاردەی نافەرمانی لە نێوخۆی سوپادا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی زایۆنیستیی «جرۆزاڵم پۆست» بە گێڕانەوە لە «رۆن کوخاو» وتەبێژی پێشووی سوپای ئیسرائیل نووسیویەتی: دوژمنانی ئیسرائیل ئاگاداری لاوازیی ئەمنیی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ئێمەن و ئەوانەی کە دەڵێن ململانێ نێوخۆییەکانی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر سوپای ئیسرائیل دا نەناوە، هیچ نازانن.

«کۆخاو» ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمنانی ئیسرائیل لە ڕۆژئاوای ئاسیا لەبەر ئەو ناکۆکیانەی کە بەهۆی چاکسازییە دادوەرییەکانی پێشنیارکراوی کابینەکەی ناتانیاهۆوە، سەریان ھەڵداوە ، لە خۆشیانا چەپڵە لێ دەدەن.

ناڕەزایەتی و ناکۆکی لە ناوچە داگیرکراوەکان و کابینەکەی نەتانیاهۆ بووەتە هۆی نافەرمانیی هێزە جۆربەجۆرەکانی سوپای زایۆنی لەوان هێزە یەدەگەکان.

دواجار ناتانیاهۆ بەهۆی گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە ناچار بووە پرۆسەی پەسەندکردنی ئەو چاکسازییانە لە کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایونی) دوابخات کە بەشکو سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنی چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە.

سەرپەیڤ