نیسان 01, 2023 22:39 Asia/Tehran
  • ئۆردۆن شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن لە بەیاننامەیەکدا شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایۆنیی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڵکوتانە سەر ئاشتی لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە میدیا فەلەستینییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ڕایگەیاند؛ سیاسەتی نیشتەجێکردنی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای شەرمەزارکردنی پلانی دروستکردنی زیاتر لە 1000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ جولەکەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارە گورزێکە کە لە هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی دەوەشێندرێت.

هەروەها "سێنان ئەلمەجەلی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن سەبارەت بەم بابەتە وتی؛ کردەوە تاکلایەنەکانی ڕژێمی زایۆنی ناشەرعی و نایاساییە.

کابینەی ڕاستڕەوی توندڕەو بە سەرۆکایەتیی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی فەلەستین لەم دواییانەدا دوای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە ناوچە داگیرکراوەکان، شارۆچکەسازی لە ناوچەکانی فەلەستینی چڕتر کردووەتەوە.

لە کاتێکدا بە پێی بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایۆنی نایاساییە.

سەرپەیڤ