نیسان 03, 2023 16:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی شاندەکانی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ

کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی شاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، «عەلی ئەسغەر خاجی» سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران و «ئەیمەن سۆسان»یش سەرۆکایەتیی شاندەکەی سووریای لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئەستۆ بوو.

جێگای ئاماژەیە کە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، ڕووسیاو تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە مۆسکۆ دەست پێ دەکات و دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە چارەنووسی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا دیاری دەکات.

ئەم دیدارە یەکەمین پەیوەندیی سیاسی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەبێت لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، نزیکەی سێ ساڵە بەشێک لە باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیرکردووە و تا ئێستاش کۆمەڵێک سەربازی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

هاوڵاتیانی سووریی دانیشتووی ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتە لە بەر هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و کردەوەی بەکرێگیراوەکانی تەنگیان پێ ھەڵچنراوە، گەلێک جار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوایان لە سوپای تورکیا کردووە خاکی وڵاتەکەیان چۆڵ کات.

سەرپەیڤ