نیسان 04, 2023 11:22 Asia/Tehran
  • ناتانیاهۆ  پاشەکشەی کرد لە دوورخستنەوەی وەزیری شەڕ لە پۆستەکەی

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پاشەکشەی کرد لە بڕیارەکەی بۆ دوورخستنەوەی وەزیری جەنگی ئەم ڕژێمە لە پۆستەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، میدیاکانی زایۆنی ڕایاگەیاند کە «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە لەم دواییانەدا بە هۆی بارودۆخی ئەمنی کە لەبەر پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی نەیارانەوە هاتبووە ئاراوە، تاوتوێ کردنی پلانی چاکسازیی دادوەری ھەتا هاوین دواخستبوو، ڕۆژی دووشەممە، لە بڕیارەکەی پێشتری لەمەڕ دوورخستنەوەی «یۆئاڤ گاڵانت» وەزیری شەڕ لە کابینەی حکومەتەکەی کشایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشتر لە ٢٨ی ئازاردا، ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیبووی کە «گاڵانت» تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

تەلەفزیۆنی زایۆنیستیش لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە، «بنیامین ناتانیاهۆ» بە هۆی بارودۆخی ئاڵۆزو مەترسیداری ئەمنی لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەم بڕیارەی داوە و لە ماوەی داهاتوودا پێداچوونەوە بە پرسی دوورخستنەوەی «گالانت» دەکات.

سەرپەیڤ