کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی باڵوێزانی ئێران، عەرەبستان، عێراق و سوریا لە عوممان
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستان، عێراق و سووریا لە دیدارێکی چوارقۆڵی لە عوممان بیروڕایان لەگەڵ یەکتر گۆڕییەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی «عومانی ئیسیر»، «قەیس ئەلعامیری» باڵوێزی عێراق لە عوممان، لە دیدارێکی چوار قۆڵیدا لەگەڵ «عەلی نەجەفی» هاوتا ئێرانییەکەی و «عەبدوڵڵا ئەلعەنزی» هاوتا عەرەبستانییەکەی و« ئیدریس میا» هاوتا سورییەکەی سەبارەت بەو دەرفەتە گەورانەی وڵاتانی ناوچەکە لە داھاتوودا کەی لە سای ئاشتی دا ڕەخساوە بیروڕای گۆڕیوەتەوە.
باڵوێزی عێراق کە لەم دیدارەدا میوانداری هاوتا ئێرانی و عەرەبستانی و سورییەکانی خۆی بوو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەم میواندارییە، ڕایگەیاند، ئەگەر هەوڵەکانی عوممان و بەغدا کە پێداگربوون لەسەر خۆش کردنی بەستێنی گۆڕینەوەی دیالۆگ لەنێوان دۆستان و برایان، نەبایە وەھا کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە سەری نەدەگرت.
ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە عێراق، میوانداریی باڵوێزی زۆرێک لە وڵاتانی کرد، لەوانە باڵوێزی ڕیاز لە بەغدا بۆ ڕێوڕەسمی بەربانگ.