نیسان 06, 2023 05:21 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئۆردۆن لە بەردەم باڵوێزخانەی زایۆنی لە عەممان

گەلی «ئۆردۆن» لە بەردەم باڵوێزخانەی زایۆنی لە عەممان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بەڕێوە بردو هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و هێرش بۆ سەر زیارەتکاران و نوێژخوێنانیان لەم شوێنە پیرۆزەدا شەرمەزار کرد.

سەربازە زایۆنیەکان نیوەشەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە هێرشیان کردە سەر موعتەکیفانی ناو مزگەوتی «ئەلقیبەلی» لە مزگەوتی ئەقساو  ژمارەیەکیان لێ بریندارو دەستبەسەر کردن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیا عەرەبییەکان، خەڵکی ئۆردۆن بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم بینای باڵوێزخانەی زایۆنی لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئیسرائیل و هێرشی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و پیسکردنی ئەم شوێنە پیرۆزەی موسڵمانانیان بە توندی ئیدانە کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا، ئۆردۆنییەکان دروشمی "هیچ باڵوێزخانەیەک بۆ ئەم ڕژێمە داگیرکەرە لە ئۆردۆن دا نییە"، "بێدەنگی بە چۆکدا ھاتنە" و "نا بۆ بێدەنگیی عەرەبەکان"یان وتەوە و خوازیاری دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەیان بوون.

مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی ناسنامەی ئیسلامی – فەلەستینیی شاری قودس هەمیشە ئامانجی کردەوە تێکدەرەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.

سەرپەیڤ