نیسان 08, 2023 08:45 Asia/Tehran
  • ناتانیاهۆ: ڕۆژانێکی سەختمان لە پێش دایە

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی «غور ئۆردۆن» باسی ڕۆژە سەختەکانی بەردەم زایۆنییەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی ئەلجەزیرە؛ «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیی «غور ئۆردۆن» و کوژرانی ٣ زایۆنیی نیشان دا.

ناتانیاهۆ وتی: دانیشتوانی شارۆچکەکانی گردوپەڕی غەززە پێویستە خۆیان بۆ ڕۆژە سەختەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.

ئەمەولە لایەکی دیکەوە «ئەڤیگدۆر لیبەرمەن» سەرۆکی پارتی «ئیسڕائیل ماڵمانە» لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی  «غور ئۆردۆن» دا وتی: ئێمە لە سەردەمێکی زۆر دژواردا بەسەر دەبەین.

وتیشی: دەوڵەت دەبێ ھێزی بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل ببووژێنێتەوە.

سەرچاوە میدیاییەکان نیوەڕۆژی ڕۆژی ھەینی باسی کوژرانی ٣ شارۆچکەنشینی زایۆنییان کرد لە لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە نزیک شارۆچکەی «ئەلحەمرە» لە ناوچەی «غورئۆردۆن».

سەرپەیڤ