نیسان 08, 2023 11:46 Asia/Tehran
  • داواکاریی کوێت بۆ هەنگاوی خێرای وڵاتانی عەرەبی لەدژی ڕژێمی زایۆنی

لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقساو نوێژخوێنانی فەلەستین، سەرۆکی پەرلەمانی کوێت خوازیاری هەنگاوی خێرای وڵاتانی عەرەبی دژی ئەم ڕژێمە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ڕەئی ئەلیەوم «مەرزوق عەلی ئەلغانم»، سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانیی کوێت (پەرلەمان) جەختی لە سەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازەکانی هاودەنگی و پشتیوانیی فەرمی و جەماوەری بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.

ئەلغانم وتی، بەردەوامیی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و شوێنانی دیکە پێویستی بە هەنگاوی خێرای عەرەبی لە سەرانسەری جیهان بۆ ڕیسواکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکەرە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت ڕوونیشی کردەوە کە دەستدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی دژ بە نوێژخوێنان و موعتعکیفەکان لە مزگەوتی ئەقساو ئەو ھێرشە سەربازییانەی کە غەززە و ناوچەکانی باشووری لوبنانیان کردە ئامانج، بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ سەلماندنی مەحاڵبوونی ئاشتی لەگەڵ ئەم دوژمنەی کە تەنها لە زمانی زەبروزەنگ و دەست درێژماری  تێ دەگات و ھەر ئەمەش کاراکردنی کولتوری بەرخۆدان و میکانیزمی هاودەنگیی جۆربەجۆر لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین پێویست دەکات.

سەرپەیڤ