نیسان 08, 2023 12:02 Asia/Tehran
  • ئەلبەخیتی: ئیمارات کشانەوە لە یەمەنی دەست پێ کردووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند، ئیمارات دەستی کردووە بە کشانەوە لە یەمەن.

«محەمەد ئەلبەخیتی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئیمارات بە هەموو پێکهاتە سەربازییەکانیەوە دەستی بە کشانەوەی ڕاستەقینە لە یەمەن کردووە،وتیشی: ھەڵبەت سەنعا زانیاریی کەمتاکوت ڕێکی ھەیە کەوا دەردەخات ئیمارات بەنیازە ھێندێک لە دوورگەکانی یەمەن ڕابگریت و تیایاندا بمێنێتەوە.

ئەلبەخیتی جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت ئیمارات بستێک لە خاکی یەمەنیش لەژێر ڕکێفی خۆی دا بھێڵێتەوە.

ئەندامی نووسینگەی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن هەروەھا ڕێککەوتنی نێوان سەنعاو عەرەبستان پشتڕاست کردەوەو ڕاشیگەیاند که سەنعا هێشتا چاوەڕوانە ھەتا عەرەبستان ئەو ڕێککەوتنە ڕاپەڕێنێ.

ئەلبەخیتی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ڕێککەوتنەی نێوان سەنعا و عەرەبستان هەموو دۆسیەکانی داگری وازھێنان لە شەڕو یان گەییشتن بە ئاشتیی پاوەجێ و هەمەلایەنە دەگرێتەوە کە دیارە ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەردووک لادایە.

سەرپەیڤ