نیسان 09, 2023 10:04 Asia/Tehran
  • شاندی عومان بۆ چەسپاندنی ئاگربەس گەییشتە یەمەن

شاندی عومان بۆ نێوەندگیری لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاگربەس لە یەمەن گەییشتە شاری سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم شاندە بڕیارە نێوەندگیری لە نێوان حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و عەرەبستان بکات.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، شاندێکی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی «محەممەد ئەلجابر» باڵیۆزی سعودیە لە یەمەن لەگەڵ شاندێکی عومان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەچنە سەنعاو ئەم گەشتە بۆ بەردەوام کردنی وتووێژەکانی پەیوەست بە ئاگربەست و دێژکردنەوەی ئەنجام دەگرێت.

«محەمەد ئەلبەخیتی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەنیش، ڕێککەوتنی نێوان سەنعاو عەرەبستانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، سەنعا هێشتا چاوەڕێی سعودیە دەکات کە ئەو لێکگەییشتنە ڕاپەڕێنێت.

سەرپەیڤ