نیسان 12, 2023 16:39 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا

ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان لە کۆبوونەوەیەک دا پێشهاتەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا لێک دایەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سعودیە (واس)، ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان بە سەرۆکایەتیی «سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سعود»و بە ئامادەبوونی «محەمەد بن سەلمان» پاشمیری سعودیە، پرسی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و ئێران و ڕاوێژەکانی نێوان دوو وڵات لە پەکینی لێک دایەوە.

لەم کۆبوونەوەیە دا ھەماهەنگیی پێویستی بووژاندنەوەی چالاکییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانی نێوان ئێران و سعودیە و گرنگایەتیی ڕاپەڕاندنی بە شێوەیەک کە متمانەی یەکتر بەهێزبکات و بازنەی هاوکارییەکان فراوانتر بکات و ئاسایش و سەقامگیریی لێ بکەوێتەوە تاوتوێ کرا بە جۆرێک کە یارمەتیی دابین کرانی ئاسایشت ، سەقام و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بدات.

«عەلیرەزا عینایتی» یاریدەدەری وەزیری دەرەوەو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئاپریل، لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئێران و عەرەبستان و ئاڵوگۆڕی شاندی تەکنیکی لە نێوان دوو وڵات بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەو کونسوڵخانەکان،ڕایگەیاند کە شاندێکی سعودی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٨ی ئاپریل گەییشتە تاران و بڕیارە چەند ڕۆژێک لە تاران بمێنێتەوەو دواتر چەند ڕۆژێک لە مەشهەد بەسەر بەرێت.

سەرپەیڤ