نیسان 15, 2023 11:13 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی ئەلحوسی بۆ خەڵکی یەمەن لەبەر بەشداریی بەربڵاویان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵا سوپاسی خەڵکی یەمەنی کرد بۆ بەشداریی بەرفراوانیان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شارە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبدولمەلیک بەدرەلدین ئەلحوسی»، ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵا، لە لێدوانێکدا، ئامادەبوونی بەربڵاوی یەمەنییەکانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس دا بە دەربڕی ئیمان و هۆشیاری و هەڵوێستی پتەویان لەو بۆنەیەدا لێک دایەوە.

پایتەخت و شارەکانی دیکەی یەمەن ڕۆژی هەینی میوانداری ڕێپێوانی گەورە و شایستەی ڕۆژی جیهانیی قودس بوو، بەشدارانی ڕێپێوانەکە لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا جەختیان لە  شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین کردەوە.

هاووڵاتییانی یەمەن ئاڵای فەلەستین و یەمەنیان بەرزکردەوە و دروشمیان دژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەرزکردەوە و ئاڵای ئەم ڕژێمە تاوانکارەیان سووتاند.

لە کۆتایی ئەم ڕێپێوانەدا، هاووڵاتیانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختیان لەوە کردەوە کە: پرسی فەلەستین پرسی تەوەرەیی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامییە و هێڵی پێشەوەی ئەولەویەتەکانی بڕوایی و مرۆڤییەتی و فەلەستین قیبلەنمایەکی ڕێک و پێکە کە ئەم ئوممەتە بەلای دا با دەدەنەوەو دوژمن چەندە هەوڵیش بدات ناتوانێ میلی ئەو قبلەنمایە لە سەر خۆی لا بدات.

سەرپەیڤ