نیسان 15, 2023 14:37 Asia/Tehran
  • گەییشتنی دووهەمین گروپی دیلە ئازادکراوەکانی یەمەن بە شاری سەنعا

دووهەمین گروپی دیلە ئازادکراوەکانی یەمەن گەییشتنە نێو شاری سەنعای پایتەختی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، فڕۆکەی ھەڵگری گرووپی دووهەمی دیلەکانی یەمەن ، لە فڕۆکەخانەی «ئەبها»ی عەرەبستانەوە گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای پایتەختی یەمەن.

هەینی ڕابردوو، یەکەمین فڕۆکە کە ١٢٥ دیلی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەنی تێدابوو، گەییشتە فڕۆکەخانەی سەنعا.

«عەبدولقادر مورتەزا» سەرۆکی لێژنەی کاروباری دیلەکان لە حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، لەم بارەیەوە وتوویەتی: هەوڵەکان بۆ گۆڕینەوەی سەرجەم دیلەکان بەردەوامە.

جێگای ئاماژەیە لایەنە بەشداربووەکانی دانوستانی مانگی ڕابردوو لە سویسرا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ٨٨٧ دیل ئازاد کەن و جارێکی کەش لە مانگی مای دا کۆببنەوە بۆ لێکدانەوەی ئازادکردنی زیاتری دیلەکان.

سەرپەیڤ