نیسان 15, 2023 15:20 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئاهەنگی بەربانگی ئێران لە میسر

بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی عەرەبستان لەگەڵ باڵوێز و دیپلۆماتکارانی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بەشدارییان لە ئاهەنگی بەربانگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قاهیرەی پایتەختی میسر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، «محەمەد حسێن سۆڵتانی فەرد» بەرپرسی نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران، شەوی شەممە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە ئاھەنگێکی بەربانگی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە باڵوێزان ، دیپلۆماتکاران، کەسایەتییە ناودارەکان و نووسەران و نوێنەرانی پارت و باڵەە سیاسییەکانی میسر، بەڕێوە برد.

لەم ئاهەنگەدا،«حەموود بن جەرمان ئەلئەسمەری» بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی عەرەبستان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران ئامادەبوو.

سەرپەیڤ