نیسان 16, 2023 19:00 Asia/Tehran
  • حەکیم: گۆڕانکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕیاز و تاران کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند کە، گۆڕانکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕیاز و تاران کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت.

«سەیید عەمار حەکیم» ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، شەوی یەکشەممە گەییشتە شاری جددە و لەگەڵ «محەمەد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، "عەمار حەکیم" لەم دیدارەدا پشتیوانیی خۆی بۆ هەر ھەنگاوێک دەربڕی کە توندوتیژی و شەڕی یەمەن کەم بکاتەوە و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ جێ و شوێنی خۆی لە جیهانی عەرەب و ناوچەکە.

حەکیم هەروەها ستایشی ئەو دیالۆگە نێوانڕەوانەیەی کرد کە لە نێوان هێزە ناوچەییەکان بۆ گەییشتن بە ڕوانگەیەکی هاوبەش لە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان ھاتووەتە ئاراوە.

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، هەروەها لە بارەی پێشهاتە ناوخۆییەکانی عێراقیش جەختی کرد، ئەم وڵاتە لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و خزمەتگوزاریدا دخەریکی مسۆگەر کردنی ھێندێک دەستکەوتەو ئەمەش دەرئەنجامی بوونی هاوپەیمانییەکی پەرلەمانییە کە پاڵپشتیی حکومەت دەکات.

حەکیم هەروەها جەختی لە گرنگیی هاوکاری لەمەڕ چەلنچە هاوبەشەکان لە بواری کەیسەکانی گۆڕانی ژینگە و کەشوهەوا کردەوە و داوای زیادکردنی هاوکاریی لە کەرتی توێژینەوە و زانستی و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی لەو بوارەدا کرد.

سەرپەیڤ